خواردنەوە بێ شەكرەكان تووشی شەكرەت دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
شێوازەكانی ژیان بە شێوەی ناتەندروست دەبێتە هۆی ئەوەی، تووشی نەخۆشییە درێژ خایەنەكان ببیت، بۆیە ئەگەر بە سیستمێكی تەندروست ژیان بە ڕێ بكەی دەتوانی ڕووبەڕووی زۆرینەی نەخۆشیەكان ببیتەوە.

بەپێی وتەكانی دكتۆر ئیان برایسۆیت، ڕاستە خواردنەوە بێ شەكرەكان تەندروست دەردەكەون، بەڵام بە هۆی نەبوونی كالۆری تێیدا و بەكارهێنانی ماددەیەكی تر بۆ شیرین كردنی وەك سەكرالۆز، دەكرێت توشی نەخۆشی شەكرەی جۆری دووت بكات، هەروەها زیادبوونی كێش و تێك چوونی سیستمی خۆراكی.

دكتۆر ئیان برایسۆت، ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات، كە نەخۆشی شەكرەیان هەیەو نایانەوێت شیرینی وەك چۆكلەیت و شەكرو جۆرەكانیتر بخۆن، میوەی سروشتی وشك كراو بخۆن سودێكی زیاتربە تەندروستیان دەگەیەنێت،بەڵام دوربكەونەوەی لە هەندێك لەو میوانەی زۆر شیرینن هەوڵ بدەن بە شەربەتی فرێش بیخۆن.

نیشانەكانی شەكرەی جۆری ٢.
١-هەست كردن بە تینوێتی بە درێژای كات.
٢-هەست كردن بە ماندوبوونێكی زۆر
٣-دابەزینی كێشت بەبێ ئەوەی هەوڵ بدەیت.
٤-دروست بوونی كێشەی بینین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا