چرچ‌و لۆچی دەموچاوت تەندروستی مرۆڤ ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بە شێوەیەكی گشتی دەركەوتنی چرچ و لۆچی دەموچاو لە ژنان و پیاوان دا، شتێكی ئاساییەو بەیەكێك لە نیشانەكانی پیری دادەنرێت، بەڵام چوار خاڵ هەیە پەیامی جیاوازی تەندروستی دەڵێن دەربارەی چرچ و لۆچییەكان.

چرچ و لۆچی ناوچەوان
بەپێی وتەی ئێما هۆبسۆن شارەزا لە پەمانگای نێودەوڵەتی پێست، بەشی ناوچاوان بە میزەڵدان و گەدەی مرۆڤەوە بەستراوەتەوە، بۆیە دەكرێت چرچ و لۆچی سەر ناوچەوان هۆكاربێت بۆ هەبوونی كێشە لەو بەشانەدا.

چرچ و لۆچی بەشی خوارەوەی دەم و چاو، دەكرێت نیشانە بێت بۆ هەبوونی هەستیاری بەرامبەر خۆراك.

چرچ و لۆچی دەورو بەری چاوەكان
كێشانی جگەرەی زۆرو خواردنی ناتەندروست دەبێتە هۆی چرچ بوونی دەورو بەری چاو، هەروەها ئاوسانی دەورو بەری چاو تۆخبوونی ڕەنگی دەورو بەری، نیشانەیە بۆ نەخۆشی گورچیلە و بەرزی پەستانی خوێن.

چرچ و لۆچی دەوری دەم و لێو چەناگە، پەیوەندی هەیە بە هەبوونی كێشە لە كۆئەندامی هەرسدا، كە پێویستە ئاگاداری لێوەكانت بیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا