نەتەوە یەكگرتووەكان چاودێری هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی ئاسایشی سەر نەتەوە یەكگرتووەكان دەیەوێت چاودێری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بكات كە بڕیارە لە سەرەتای حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

عەبدول حسێن هنداوی راوێژكاری مستەفا كازمی رایگەیاندووە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ئێستادا بیر لەوە دەكاتەوە چاودێری هەڵبژاردنەكانی عێراق بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجومەنەكە گرنگی زۆری بە پرۆژەی كۆمەڵێك وڵاتداوە، كە پەیوەندییان بەچاودێری هەڵبژاردنەكانەوە هەیە.

بەپێی بڕیاری مستەفا كازمی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

بەردەوام لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی عێراق، نەتەوە یەكگرتووەكان و بەشێك لەوڵاتانی دیكەی جیهان چاودێری پرۆسەكە دەكەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەردەوام هەڵبژاردنەكان جێگای رەخنەی توندی چاودێرە نێودەوڵەتییەكانن و باس لەوەدەكەن، ساختەكاری زۆری تێدا ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا