پێویستە چەند جار قژت بشۆیت لەزستاندا؟

پۆڵەتیك پرێس:
ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك دەیانەوێت، كە دڵنیا ببنەوە لەوەی پێویستە لە هەفتەیەك دا، چەند جار قژیان بشۆن بەتایبەت لەوەرزی زستاندا.

بە پێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، ئەو كەسانەی، قژیان چەورە دەتوانن لە هەفتەیەكدا چوار جار قژیان بشۆن تا چەوری كەڵەكە بووی پێستی سەر لێبكەنەوەو خۆراك بگات بە قژەكانیان، هەروەها ئەو كەسانەی قژیان وشكە دەتوانن هەفتەی دوو جار قژیان بشۆن.

شۆردنی قژ بە شامپۆ
پێویستە هەركەسێك بەپێی سروستی قژی شامپۆی گونجاو هەڵبژێرن، ئەو كەسانەی قژیان چەورە دەبێت شامپۆی ئۆیل فری بەكاربهێنن تا زیاتر قژیان چەور نەبێت، ئەو كەسانەی قژیان وشكە بە پێچەوانەوە پێویستە شامپۆی گونجاو هەڵبژێرن بۆ نەرمكردن و شێدار كردنەوەی قژیان.

ئەو كەسانەشی قژیان ڕەنگ كردووە بە هەمان شێوە پێویستە هەر كەسێك بەپێ سروشتی قژەكەی شامپۆ بەكار بهێنێت بۆ ئەوەی سودێكی زۆر وەرگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا