Acer كۆمپیوتەرێكی نوێ دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای ئەیسەر، كۆمپیوتەرێكی نوێ دروست دەكات بە ناوی، acer chromebook spin 514,كە بە سیستمی chrome كاردەكات.

بەپێی وتەی كۆمپانیاكە میمۆری ئەم كۆمپیوتەر لە ١٦ گێگابایت پێكدێت بەشێوەیەكی گشتی لە جۆری DDR4، هەروەها میمۆری ناوخۆ PCle NVMe SSD كە پێكدێت لە ٢٥٦ گێگا بایت.

كۆمپیەتەرەكە شاشەكەی بە لەمس كاردەكات لە جۆری IPS LCD بە پێوانەی ١٤و دیقەی FHD كە بە Corning Gorilla Glassب پارێزگاری لێدەكرێت.

لاپتۆپەكە پێكهاتەی كانزا لە دروستكردنیدا بەكارهێنراوە، باتریەكەی بۆ ماوەی ١٠ كاتژمێر بەردەوام دەبێت لە كاركردن، بەپێی ڕوونكردنەوەكانی كۆمپانیای ئەیسەر كۆمپیوتەرە نوێیەكە سیستمی wi-fi5 bluetooth 5.0بۆ دانراوە، بەپێی سیستمی ئەندرۆید دەتوانیت ئەو بەرنامانەی ئەتەوێت لە گوگڵ پلەی دایان بگریت.

پێشبینی دەكرێت لە مانگی ٣ ی ئەمساڵ دا كۆمپیوتەرەكە بە نرخی ٧٤٩.٩٩ دۆلاری ئەمریكی بخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا