بیبلیۆگرافیای بڵاوکراوە و بەڵگەنامەکانی ھونەری شانۆی شاری سلێمانی ١٩٤٩ – ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی ٨ ی ئەم مانگە بیبلیۆگرافیای بڵاوکراوە و بەڵگەنامەکانی ھونەری شانۆی شاری سلێمانی ١٩٤٩ – ٢٠١٧ کە لە لایەن بوار نورەدین ئامادە کراوە بڵاوکرایەوە.

لە مەراسیمێکدا کە سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و زانکۆی سلێمانی سازیکردبوو بیبلیۆگرافیایەکە بڵاوکرایەوە.

بوار نورەدین خاوەنی نزیکەی ٣٠ کتێبی بڵاوکراوەی بیبلۆگرافیە لە چەندین بواری جیاواز و بۆ چەندین کەسایەتی دیاری کورد ئامادەی کردووە، هاوکات چەند پەرتووکێکی ئامادەکراو و بڵاونەکراوەی هەیە ، خاوەنی ١٣ خەڵاتی رێزلێنانە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و دەزگا و ناوەندەکانی میدیا و راگەیەندنەکان.

بوار نوردەین خاوەنی دەیان بیبلۆگرافیایە کە لە گۆڤار و رۆژنامەکاندا بڵاویکردوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا