پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق به‌دۆخێكی سه‌ختی ئابووریدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام حسێنییه‌یه‌كی شیعه‌كان له عێراق مینبه‌رێك له زێڕ دروستده‌كات.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی مینبه‌ری حسێنیه‌ی “كۆشكی زه‌هرا” له ناوچه‌ی كازمیه له‌به‌غدا، كه له‌زێڕ دروستكراوه و به‌هاكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاره، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی عێراقی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و حسێنیه‌یه‌ی سه‌ر به مه‌رجه‌عی شیرازیی شیعه‌كانه و هه‌فته‌ی ڕابردوو عه‌لی تالقانی، به‌بۆنه‌ی مردنی “فاتیمه‌ی زه‌هرا” وتارێكی تیا پێشكه‌شكرد، له‌پاش ئه‌و وتاره‌ش وێنه‌ی مینبه‌ره زێڕینه‌كه به‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوه‌وه.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌باره‌ی ئه‌و مینبه‌ره‌وه ڕایگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نگرانی حسێنییه زێڕه‌كه له مینبه‌ره‌كه بكه‌نه‌وه و به‌سه‌ر هه‌ژاره‌كاندا دابه‌شی بكه‌ن، هاوكات دروستكردنی ئه‌و مینبه‌ره‌ش به “تاوان” ناوده‌بات.
دروستكردنی مینبه‌رێكی گرانبه‌های له‌وشێوه‌یه له‌كاتێكدایه، عێراق به‌ده‌ست قه‌یرانێكی سه‌ختی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هه‌ژاریی له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆیه خه‌ڵكیی داوای داخستنی ئه‌و حسێنیه ده‌كه‌ن.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقیی، كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند، حسێنیه‌ی “كۆشكی، زه‌هرایان” تا مانگی ڕه‌مه‌زانی داهاتوو داخستووه، هاوكات ساڵح محه‌مه‌د وتوشیه‌تی “هه‌ر پێشنووێژ و شوێنكه‌وتوویه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، دواتر بڕیاری دیكه‌مان بۆی ده‌بێت”.