پۆڵەتیك پرێس:
لەچوار چێوەی هەنگاوی چاكسازیدا بەبڕیاری حكومەتی هەرێم ٤٠٧ ملیۆن دینار لەموچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حكومەت كەمكرایەوە.
ئەرشد حسین، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بەگوێرەی هەنگاوەكانی چاكسازی ٨٧ ملیۆن دیناری مانگانە لەموچەی ١٠٣دادوەری خانەنشین كەمكراوەتەوە و هەر فەرمانبەرێكیش موچەی نایاسایی هەبووبێت ئەوە جگە لەوەی موچە نایاساییەكەی لێدەبڕدرێت، ٢٠٪ تا ٤٩٪ی لەبری ئەو موچانەی كە وەریگرتووە، مانگانە لە موچەكەی دەبڕدرێت واتە موچەی ئەو ساڵانەی، كە بەنایاسایی وەریگرتووە هەمووی لێوەردەگیرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری زیاتر لەسەر جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی دەدرێت و پێداچوونەوەی ورد بە بابەتی هەبوونی پاسەوانانی بەرپرسەكانو خانەنیشینانی نایاسایی و ئەو دۆسیانەدا دەكرێتەوە، كە زیانیان بەدارایی هەرێم گەیاندووە.