پێلوسی داوای لێپرسینەوە لە ترەمپ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوا دەكات ئەندامە دیموكراتەكانی ئەنجومەنەكەی دەكات بگەڕێنەوە بۆ واشتن تاوەكو پرسی لێپرسینەوە لە ترەمپ و ئەو كەسانە دەست پێ بكەن كە هەڵیانكوتایە سەر بینای كۆنگرێس.

نانسى پێلوسی لەنامەیەكدا كە ئاڕاستەی ئەندامانی دیموكراتەكانی كردووە داوا دەكات، بگەڕێنەوە واشنتۆن و خۆیان بۆ لێپرسینەوەی سەرۆكی ئەمریكا ئامادە بكەن، بۆ ئەوەی لەو كۆبونەوەیەدا وەڵامی ئەو ئاژاوەگێڕییانە بدرێتەوە كە لە كۆنگرێس روویاندا.

دەشڵیت، “لە بارەی ئەو كێشانەی روویاندا ئێمە بەردەوام دەبین لە چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەندامان و شارەزایانی دەستور، داواتان لێدەكەم لەم هەفتەیەدا ئامادەبن، چونكە ئەندامانی ئەنجومەن سوێندیان خواردووە بەرگریكردن لە دیموكراسی بكەن”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، پێویستە تەواوی ئەو كەسانەی هێرشیان كردە سەر كۆنگرێس لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت، “ئەو رووداوە بەهۆی هەڵچوونی سەرۆكەوە روویدا”.

ئەو داوایەی پێلوسی دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو ژمارەیەك لە لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانكوتایە سەر بینای كۆنگرێسی ئەمریكاو بەهۆیەوە پشێوی و ئاڵۆزی زۆر دروست بوو، رووداوەكەش كاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەئێستاشدا ئەو نامەیە پێلوسی وا لێكدەدرێتەوە كە هەوڵ دەدرێت پێش هاتنی 20ی ئەم مانگە كە وادەی كۆتایهاتنی مانەوەی ترەمپە لە پۆستەكەی، پێش ئەو وادەیە لە كار دوور بخرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا