سۆنی شاشەی کریستاڵی تایبەت دروست دەکات

پۆڵەتیك پرێس

سۆنی دەستی کردووە بە فرۆشتنی زنجیرە شاشەکانی LED Crystal كە کۆمەڵێک وێنەی بەیەکەوە گرێداوە لە یەک کاتدا کۆنترۆڵ دەکرێت.

شاشەکانی LED Crystal بەشێکن لە پلانە نوێیەکانی کۆمپانیای سۆنی لە دوای ئەوەی کە شاشەی MicroLED ڕێژەیەکی زۆری لێ فرۆشراوە.

تایبەت مەدنییەکانی سۆنی تازە
١-یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی بریتیە لە پێشاندانی وێنە بە مەودای داینەمیکی بەرز.
٢-دابینکردنی چارەسەری x1، بۆ سۆنی LED Crystal كە گوزارشت کردنە لە وێنە بەهەمان ئەو تەکنیکەی لە تەلەفزیۆنەکانی براڤیادا بەکار هاتووە.

٣-کۆمپانیاکە دەڵێت کە توانای هەیە بە ڕێژەی ١٨٠٠ مۆم لە مەترێکی چوارگۆشەدا کار بکات، بەراورد بە شاشەی pro display XDRکە ڕێژەکەی ١٦٠٠ یە لە یەک مەتر چوارگۆشەدا.

یەکێکیتر لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە بە شێوەیەک وێنەکان پێشان دەدات بینەر وا هەست دەکات ، کە کاراکتەرەکان لەگەڵ ئەون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا