تەکنەلۆجیا ژیانمان داگیر دەکات

پۆڵەتیك پرێس

ئەوەی ئێمە بیستوومانە دەربارەی تەکنەلۆجیا مۆبایلە زیرەکەکان و شاشە گەورەکانن، بەڵام تەکنەلۆجیا زۆر لەوە گەورەترەو وردەکاری هێندە زۆری تێدایە کە ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ تێگەیشتن و فێربوون لێی.

لە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری بەسەر ژیانی زۆرینەی خەڵک هات بەهۆی جێبەجێكردنی كارەكانی رۆژانەمان لەرێگەی ئۆنلاینەوە، ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت، كە لە ڕێگەی تەكنەلۆجیاوە دەتوانیین ژیان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی بەڕێبکەین و پێداویستیەكانمان دابین بكەین.

پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا تەکنەلۆجیا بەم شێوەیەی خوارەوە گەشە بکات:

١-تەکنەلۆجیا جێگەی دوکانەکانمان دەگرێتەوە،هەوڵدان بۆ دانانی ڕۆبۆت بۆ وەڵامدانەوەی کڕیاران، واتە بە زوترین کات لە رێگەی ئینتەرنێتەوە کڕیاران وەڵامیان دەدرێتەوە.

٢-دەرکەوتنی تۆڕی wi-fiزیرەکتر،یەکێک لە کێشەکانی کە توشی خەڵک دەبێت لە ماڵەوە خەتی ئینتەرنێتی خاوە، پێشبینی دەکرێت لەم ساڵدا wi-fi باشتربکرێت.

٣-تەکنەلۆجیا بۆ پارەدان، لەبەرسەلامەتی خەڵک پێشبینی دەکرێت کە کاری زیاتر بکرێت بۆ پارەدان لە ڕێگەی مۆبایل و تەکنەلۆجیای نوێوە.

٤-دروست کردنی هەستی ڕاستی،پێشبینی دەکرێت لەم ساڵدا کاربکرێت بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندی کردن ، لە کاتی کۆبوونەوەو کۆنفرانسەکاندا تاوەکو هەست بە زیندوویی و پێکەوە بوون بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا