بۆ پیاوان.. خانمان حەز بەم جۆرە ستایلانەتان ناكەن

پۆڵەتیك پرێس:
هەندێك ستایل هەیە، كە پیاوان بەكاریدەهێنن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی لە لایەن خانمانەوە سەرنج ڕاكێش نییە، تەنانەت ئەگەر قۆزترین پیاوی دنیا بێت بە شێوەیەكی ئاسایی دەبینرێت.

كردنەوەی ژمارەیەكی زۆر قۆپچەی كراسەكەت، وادەكات كە شێوەیەكی نائاسایی‌و نا ڕێكت هەبێت لە بەرانبەر خانمان.

پانتۆڵی كابۆی تەسك، كاتێك پیاوێك كابۆیەكی تەسكی لە پێدەكات، كە وا دەكات هاوشێوەی خانمێك دەركەوێت، خانمان لێی دوور دەكەونەوە.

شۆرتی كورت، شۆرتی زۆر كورت بە شێوەیەك ،كە بچێتە سەرووی ئەژنۆ، لە دەرەوە دەبێتە هۆی نامۆ دەركەوتنی پیاوان بە تایبەت لە ناو خانمان دا.

كراسی مۆدێل كۆن، كە نوسراوو خاڵی زۆر پێوە بێت، باشترە كە بۆ سەرنج ڕاكێشانت كراسێكی سادە بەكاربهێنیت بۆ سەرنج ڕاكێشانی خۆت باشترە لەوەی سەرنجی خاڵك بخەیتە سەر نوسینی كراسەكەت.

نەعل، بەكارهێنانی نەعل باشتر بۆ شوێنێكی وەك كەنار دەریا بێت، چونكە بەكارهێنانی لە شوێنە گشتی و ڕەسمیەكان دا زۆر نەشازە.

چاكەت لەسەر كراس، خانمان پێیان وایە كە چاكەت بە شێوەی قات لەبەر بكرێت جوانترە، وەك لەوەی جیابكرێتەوە .

پشتوێنی زۆر پان و زۆر ڕازاوە بە نقێم كۆمەڵێك شتی دەست كرد، ئەمە یەكێكە لەو شتانەی كە هەرگیزسەرنجی خانمان ڕاناكێشێت.

بەكارهێنانی ئێكسسوارات، زیادە ڕەوی كردن لەبەكارهێنانی ئێكسسوارات بۆ پیاوان، هەرگیز جوان نییە وا دەكات زیاتر وەك خانمێك دەربكەوێت.

قاتی تراكسود، ئەمە یەكێكە لەو جلانەی كە خانمان حەز دەكەن پیاوان لەبەری بكەن، بەڵام كاتێك پێوانەكەی گەورەتر بوو هیچ سەرنجیان ڕاناكێشێ.

جلی پەمەیی ، خانمان بە شێوەیەكی گشتی حەز بە ڕەنگی پەمەیی ناكەن بۆ پیاوان چونكە پێیان وایە ڕەنگێكی خانمانەیە .

بەپێی سەرچاوەكان باشترە كە پیاوان، لەگەڵ سەردەمی نوێ جلو بەرگەكانیان هەڵبژێرن، گرنگی بە پاك و خاوێنی و پێوانەی ڕاستی جل و بەرگەكانیان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا