پۆڵه‌تیك پرێس:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌مریكا بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای له جێبه‌جێكردن ڕاگرت، كه بڕیاره‌كه به‌زیانی كۆچبه‌ران بوو به‌وه‌ش تره‌مپ له دوا ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا گورزێكی نوێی به‌ركه‌وت.
ڕۆژی 11ـی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2020 دۆناڵد تره‌مپ بڕیاریدا كۆت و به‌ندی نوێ بخاته‌سه‌ر گه‌شتكردن بۆ نێو ئه‌مریكا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیاره‌كه ده‌كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌مریكا گورزێكی كاریگه‌ری له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ دا.
جه‌یمس دۆناتۆ، دادوه‌ری ناوچه‌ی باكووری كالیفۆرنیا جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ قه‌ده‌غه‌كرد، به‌وته‌ی دۆناتۆ، جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی تره‌مپ پرسی كۆچبه‌ران به دیوێكی نه‌رێنی له ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت.
ئاژانسی ڕۆژیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری مه‌به‌ستیه‌تی ڕێگریبكات له‌وه‌ی، تره‌مپ له كۆتا ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، بڕیاری توند له دژی كۆچبه‌رانی ئه‌مریكا بدات.
چاد وۆڵف هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی پاڵپشتی له جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كات.