ئەپڵ پاداشتی كارمەندان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای ئەپڵ ڕۆژی ڕایگەیاند، سیستمی پێدانی كاش بە كارمەندەكانی دادەنێت، وەك خەڵاتێك بۆیان.

دروستكەری ئایفۆن ئەوەی دیاری نەكرد، كە چۆن ئەم ئامانجە بەرەو پێش ئەبەن، بەڵام ٦ بەهای دیاریكرد كە گرگترینیان ڕاهێنانە بۆ ژینگەیەكی تەندروست وەك بەكارهێنانەوەی ماددەكان .

كۆمپانیاكە ڕاشیگەیاند ك لە ساڵی ٢٠٢١ دا دەست بە ئەم سیستمە نوێیە دەكەن، هەوڵ ئەدەن بەها كۆمەڵایەتی و ژینگەیی و كارگێڕییەكان بپارێزن لەگەڵ بەكارهێنانی سیستمی پاداشتی كاش.

پاداشتی ئەپڵ
كۆمپانیای ئەپڵ ئاماژە بەوەش دەدات، كە سیستمی پاداشتی كارمەندەكانی ناگۆڕێت، بۆ ئەوەی ئامانجەكەی بپێكێت.

لیژنەی قەرەبووكردنەوەی كۆمپانیاكە لەو بارەوە رایگەیاند، ئەم سیستمە نوێیە بە ڕێژەی لە ٪١٠ پاداشتی كارمەندانی دەكات، لەسەر ئەركی سەرۆكایەتی كۆمپانیای ئەپڵ لەساڵی ٢٠٢١دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا