گۆڕانكاری لە ڕەفتارەكانی ڕۆژانە یارمەتیدەرە بۆ سەركەوتن لەداهاتوودا

پۆڵەتیك پرێس:
ناكرێت دانیشیت و چاوەڕیی سەركەوتن بكەیت، نەهێشتنی ڕەفتار و خووە خراپەكان یەكەم هەنگاوە بۆ رۆێشتن بەرەو سەركەوتن.

بە گوێرەی ئەم ئامۆژگارییانە دەتوانی لەخووە خراپەكان دووربكەویتەوە.

دیاری كردنی ئامانج
كاتێك بڕیاری ئەوە ئەدەیت لە ژیان سەركەوتووبێت، پێویستە ئامانجەكانت دیاری بكەیت و هەنگاویان بۆ بنێیت،هەروەها دەبێت بڕوای تەواوت بە خۆت هەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەت.

بەشێوەیەكی ڕۆتینی بەردەوام خۆت بە ئاگا بێنەوە
یەكێك لە هۆكارەكانی سەركەوتنی خەڵك پەیوەستە بەو ڕۆتینەی كە ڕۆژانە جێ بەجێی ئەكەن ،واتە دیاریكردنی كاتێك بۆ بە ئاگاهاتنەوەت ، هەروەها كردنی ئەو كارانەی كە پێویستە لە ڕۆژەكەدا ، ئەنجامی بدەیت.

كێشانەوەی هێزی خۆت لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
لە ئێستادا خەڵكێكی زۆر خوی بە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە گرتووە، دەتوانیت لەم ڕێگەیەوە ئامانجەكەت دیاری بكەیت و سەركەوتن بە دەست بهێنیت ، بەكار هینانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە شێوەیەكی باش دەكرێت سودت پێ بگەیەنێت ، بەڵام بە فیڕۆدانی كات لە تۆڕە كۆمەڵێ‌یەتیەكان دا و بەكارهێنانی بە شێوەیەكی خراپ ، یەكێكە لە خووە خراپەكانی ڕۆژانە كە لە سەركەوتن دوورت دەخاتەوە.

بەرەنگاربونەوەی خۆت
هەندێك كات پێویستە كە بەرەنگاری خۆت بیتەوە، بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن تەنانەت ئەگەر ئاسودە نەبیت بە بڕیارەكەشت ، ڕەنگە نەتوانی بە ماوەیەكی كەم ، سەركەوتن بەدەست بهێنیت، بەڵام كۆڵ نەدان بەرەنگاربوونەوە بەرەو سەركەوتنت دەبات.

زیادكردنی وەرزش بۆ ڕۆتینی ڕۆژانە
وەرزش كردن یارمەتی باشتر بوونی تەندروستی جەستەو ئارام كردنەوەی دەروونت ئەدات، ئەگەر وەرزش كردن زیاد بكەی بۆ ڕۆتینی ڕۆژانەت ،دەتوانیت كە كاری باشتر بكەیت هەروەها زیاتر با دوای ئەو شتانە دا بڕۆی كە دەتەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا