پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی خستە نێو لیستی سزاكانیانەوە بەهۆی ئەوەی ناوبراو تۆمەتبارە بە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ و دەستگیركردنی خۆپیشاندەران.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەوەی فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆمەتبارە بە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ و دەستبەسەركردنی خۆپیشاندەرانی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019 بڕیاریدا بیخاتە لیستی سزاكانی وڵاتەكەیەوە.
یەكەمجارە بەرپرسێكی باڵای عێراق لەو ئاستەدا لەلایەن ئەمریكاوە سزا بدرێ.