كەجەكە: فەرەنسا بەرپرسە لە ئاشكراكردنی راستییەکانی کۆمەڵکوژی پاریس

 

پۆڵەتیك پرێس

لە ساڵیادی تیرۆركردنی سێ‌ ژنە چالاكوانی سیاسی لە پاریس، كەجەكە ڕایگەیاند: تا ڕاستییەكانی كۆمەڵكوژی پاریس ئاشكرا نەكرێن، دەست لە حكومەتی فەرەنسا هەڵناگرین.

لە ساڵیادی تیرۆركردنی هەر سێ ژنە چالاكوانی كورد ( ساكینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان) هاوسەرۆكایەتی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ” یادی هەڤاڵانی شەهیدمان بە ڕێزەوە دەكەینەوە، بەڵێنمان بۆ بەدیهێنانی كوردستانی ئازاد، توركیای دیموكرات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد دووبارە دەكەینەوە، بەڵێن دەدەین كوردستانی ئازاد و خۆسەری كە ئاواتی ئەوان بوو بەدی بهێنین”.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە: “ ئەوەی فەرمانی كۆمەڵكوژی پاریسی دا، ئەردۆغان سەرۆك وەزیری ئەو كاتە بوو، سێ شۆڕشگێڕی كورد شەهیدكران، كە لە پاریس بە شێوەیەكی یاسایی كاری سیاسیان دەكرد، سێ ژنە شۆڕشگێڕەكەی كورد لە پاریس كە حكومەتی فەرەنسا بەرپرسیاری پاراستنی گیانیان بوو، شەهید كران، بۆیە پێویستە فەڕەنسا لەمبارەیەوە دەوڵەتی تورك دادگایی بكات، ئەگەر فەرەنسا بانگەشەی ئەوە دەكات كە دەوڵەتێكی یاساییە، ناچارە كە ئەو هەنگاوە بنێت، لەبەرئەوەی حكومەتی فەرەنساش، سیستمی دادوەریەكەشی، ڕای گشتی فەرەنساش دەزانن كە كۆمەڵكوژییەكە، لەلایەن دەوڵەتی كۆماری توركیاوە ئەنجامدراوە، تا دادگایینەكرێن و ڕاستییەكان ئاشكرا نەكرێن،دەست لە حكومەتی فەڕەنسا هەڵناگرین”.

رۆژی شەممە 9ی كانوونی دووەم هەشت ساڵ تێئەپەڕێت بەسەر تیرۆركردنی سێ‌ ژنە چالاكوانی سیاسی كورد لە پاریس كە بریتی بوون لە ساكینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا