نوسینی: هه‌وراز كاوه
مارادۆنا له بنه‌ره‌تدا مه‌سیحی بوو، به‌ڵام باوه‌ری ته‌واوی به ئیشتراكێت هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وابوو مرۆڤه‌كان له‌وێدا یه‌كسان و هه‌ژاران زۆرترین سوود له‌و حكومه‌تانه ده‌بینن له‌سه‌ر بناغه‌ی شوعێت دروستبوونە، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه توانی په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ ڤیدل كاسترۆكی سه‌رۆكی كوبا دروست بكات. ئه‌وه بوو دوای بردنەوەی جامی جیهانی و ساڵێك دواتر له (١٩٨٧) دیگۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی جیهان و ئه‌رجه‌نتین سه‌ردانی وڵاتی كوبای كرد، تا له نزیكه‌وه چاوی به ڤیدڵ كاسترۆی سه‌ركرده و ڕابه‌ری رووحی كوبییه‌كان بكه‌وێت، كه کاسترۆیش ده‌یویست له‌و رێگه‌یه‌وه زیاتر گه‌وره‌یی خۆی و شۆرشه‌كه‌ی بۆ دژه‌كانی باس بكات.
دیگۆ مارادۆنا له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
“كاتێك كاسترۆم بینی وه‌ك ئه‌وه وابوو ده چه‌كدار ببینم ئه‌وه‌نده سامی هه‌بوو”.
ڤیدڵ كاسترۆ خۆی پیاوێكی سیاسی چه‌پ بوو، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئاره‌زووی سه‌یركردنی یاریی تۆپی پێی ده‌كرد. له‌ودانیشتنه‌دا كاسترۆ به دیگۆ ده‌ڵێت:
“تۆ یاریكه‌رێكی مه‌زنی تۆپی پێی سوپاست ده‌كه‌م هاوفكر و هاوسۆزی بۆ شۆرشی كوبا و شۆرشه‌كه‌ی چێ گیڤارای هاونیشتیمانت”.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا كه میدیاكانی كوبا ئاماده‌ی بوون مارادۆنا پانتۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه تاتۆیه‌كی خۆی نیشانی ڤیدڵ كاسترۆدا كه وێنه‌یه‌كی ئه‌وی له سه‌ر قاچی چه‌پی نه‌خشاندبوو به مانای ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ر لای چه‌پ یاریی بكه، كاسترۆ كاتێك ته‌ماشای ئه‌مه‌یكرد بزه‌یه‌ك گرتی و شۆكبوو، دواتر سوپاسی مارادۆنای كرد كه هه‌میشه پاڵپشت و هاوسۆزی بووه له شۆرشی كوبییه‌كاندا. پاشان دیگۆ تۆپێك ده‌دات به كاسترۆ ده‌ستی خۆی ده‌كات به گۆڵی یاریی سه‌له و داواده‌كات سه‌رۆك تۆپه‌كه بخاته گۆڵه‌كه‌وه، دواتر مارادۆنا داوا ده‌كات دوو درێسی گرنگی ژیانی پێشكه‌ش به ڤیدل كاسترۆ بكات، یه‌ك له‌و درێسانه ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی (نیولیز ئۆڵد بۆیز) ئه‌رجه‌نتینی پێوه ئه‌نجام دابوو. ئه‌وه‌ی دیكه‌یان درێسی ژماره (10) هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بوو.
جارێكی تر له ساڵی (2000) مارادۆنا پاش وازهێنانی له یاریی تۆپی پێ سه‌ردانی ڤیدڵ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانی كرد له ماوه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی و ئیدمان بوونی به مادده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌ر ئه‌وكاته‌دا دیگۆ بریاریدا له كوبا له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌و سه‌ركردایه بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌وێ بنوسێته‌وه، كه دواتر وه‌رگێردرایه سه‌ر (30) زمانی جیهانی. ئه‌وكاته‌ی له ساڵی (2016) رابه‌ره‌كه‌ی كوبا كۆچی دوایی كرد مارادۆنا وتی:
“دڵگرانم به كۆچی دوایی كاسترۆ، ئه‌و وه‌ك باوك وابوو بۆ من.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌چێته كوبا بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ڕاسیمی ناشتنی ئاماده‌بێت، كه له شاری سانتیاگۆ دی كوبا جه‌سته‌كه‌ی كاسترۆ سووتێنرا، هه‌روه‌ها مارادۆنا وتی: ده‌مه‌وێ له مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌ته‌ك رائوول كاسترۆی برای ڤیدل كاسترۆ و سه‌رۆكی ئێستای كوبا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ منداڵان و هاووڵاتیانی كوبابم كاتێك جه‌سته‌ی هاوڕێكه‌م كاسترۆ ده‌سوتێنین”.