توركیا لەخاكی هەرێم دژی پەكەكە ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەكانیان دژ بە پارتی كرێكارانی كوردستان بەردەوامی دەبێت.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەنراوێكی لەبارەی پێكدادانانەكانی وڵاتەكەی و چەكدارانی پەكەكە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لە ناوچەی غارا و ئاڤاشین لە هەرێمی كوردستان چوار گەریلای پەكەكە بوونەتە ئامانجی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانمان و گیانیان لەدەستدا‌وە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپراسیۆنەكانیان لەهەرێمی كوردستان دژی پەكەكە دەسپێدەكەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، مانگی 10ی ساڵی رابردو پەرلەمانی توركیا مۆڵەتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیای لە هەریەكە لەوڵاتانی عێراق و سوریا بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە درێژكردەوە.

لەئێستاشدا لە سنوری سیدەكان نزیكەی 10 بنكەی سەربازی توركیا بوونی هەیە، لە ساڵی 2017 لەو سنورە بەهۆی بۆردومان و پەلامارەكانی توركیاوە، زیاتر لە 17 هاوڵاتی مەجەنی شەهید و بریندار بوون، 115 گوندیش چۆڵكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا