كازمی ناتوانێت بە سازانی سیاسی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت مستەفا كازمی ناتوانێت بە سازانی سیاسی هیچ جۆرە مووچە یان بودجەیەك رەوانەی هەرێم بكات، هاوشێوەی سەرۆك وەزیرەكانی پێش خۆی، چونكە ترسی لە لێپیچینەوەی پەرلەمان هەیە.

سەلیم شوشكەیی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، تا ئەوكاتەی هەرێم و ناوەند نەگەنە رێككەوتن و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەدا پەسەند نەكرێت، كازمی ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بنێرێت.

باسی لەوەشكرد، سەرۆك وەزیرەكانی پێش كازمی لە چوارچێوەی رێككەوتنی سیاسی توانیویانە ئەو كارە بكەن، چونكە لە پەرلەمان پشتیوانییان لێكراوە، بەڵام كازمی كاری وا بكات تووشی لێپێچینەوە دەبێت بەو پێیەی پشتیوانی بەهێزی نییە.

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو 9ی 1ی 2021، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەكات، ئەمەش لە كاتێكدایە تا ئێستا هەرێم و ناوەند نەگەشتوونەتە رێككەوتن لەسەر پرۆژە یاساكە بۆ ئەوەی پشكی هەرێم پەسەند بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا