زێدان ok بۆ یوڤیچ ده‌كات

پۆله‌تیك سپۆرت

له‌ كۆتایدا زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر رۆشتنی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ یوڤچ، كه‌ پێی وایه‌ ناتوانێت له‌ یه‌ككاتدا له‌گه‌ڵ كه‌ریم بنزیما پشت به‌ هه‌ردووكیان ببه‌ستێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا زێدان ده‌یه‌وێت ئیسكۆ له‌ تیپه‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی ماریانۆ دیاز و یوڤیچ یه‌كێكیان له‌ تیمه‌كه‌ برۆن و دووه‌میان بۆ یارمه‌تیدانی بنزیما بمێنێته‌وه‌.

پێگه‌ی ABC ده‌نوسێت:
ئەمە روونە زیدان رەزامەندی بۆ چوونی یۆڤیچ دەربریوه‌، چونکە ناتوانێت پشت بە بنزیمە و یۆڤیچ لە یەک یاریی ببەستێت. یۆڤیچیش نزیکترە لەچوون، چونکە ماریانۆ دیاز سوورە لەسەر مانەوە له‌ ریاڵ.

یۆڤیچی هێرشبه‌ر له‌ ئێستادا یانەكانی ئەیسی میلان و ئینتراخت فرانکفۆرت و وڵڤەرهامپتۆنی ئینگلیزیی چاویان له‌سه‌ره‌ و چاوه‌روانی بریاری كۆتایی ئه‌و ده‌كه‌ن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک