ئایا ڤاكسینەكانی كۆرۆنا تێكەڵ دەكرێن؟

پۆڵەتیك پرێس:
دەستەی گشتی تەندروستی ئینگلترا (PHE) ئاشكرایدەكات، كە ئەوان لەگەڵ تێكەڵكردنی ڤاكسینەكاندا نین.

ئەم ئاگاداركردنەوەیە لەكاتێكدا دێت، كە ڤاكسینی ئاسترازینیكا لە ئۆكسفۆردی بەریتانیا، ڕۆژی ٢شەممە ٤/١/٢٠٢١ تاقیدەكرێتەوە لەدوای ڤاكسینی فایزەر بایۆتینیك، كە لە مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردوو تاقیكرایەوە، دەستەی تەندروستی بەڕیتانیا ڕایدەگەیەنێت، كە جیاوازی لە نێوان ئەم دوو ڤاكسینەدا هەیە.

هەروەها دەستەی خزمەتگوزاری تەدروستی نیشتمانی (NHS) ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو كەسەی ڤاكیسینی جۆری یەكەمی بەكارهێنابێت، ئاساییە ئەگەر جۆری دووەم بەكارنەهێنێت، بەڵام ئەگەر هاتوو تووشی ڤایرۆسەكە نە بۆوە ٢ جار.

بەپێی ڕێنماییەكانیش پێویستە تا دەتوانن تاكەكان هەوڵ بدەن ڤاكسینەكە بەكاربهێنن ئەگەر جۆری یەكەمیان بەكارنەهێناوە تا مەترسی لەسەر ژیانیان كەم بێتەوە.

بەپێی وتەی پزیشكی بەریتانی ماری رامزی سەرۆكی دەستەی تەندروستی گشتی، هیچ كێشەیەك لە ڤاكسینەكەدا نییە تەنیا لە حاڵەتێكی دەگمەن دا نەبێت، ئەم پزیشكە داوا دەكات ڤاكسینەكان تێكەڵ بكرێن، چونكە پێی وایە ئەگەر جۆری فایزەرت بەكارهێنابێت گونجاو نیە كە جۆری ئاسترازیكا بەكار بهێنیت.PHE,

ڕەنگە هەندێك حاڵەتی دەگمەن هەبێت، كە كەسی توشبوو پێویست بكات دووبارە ڤاكسینی بۆ بەكار بهێنرێت، بەڵام لەم حاڵەتەدا ، پێویستە كە جۆری ئاسترازیكای بۆ بەكار بهێنن باشترە.

تەكنیكی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەپێی وتەكانی ڕامزی پزیشك، هەردوو ڤاكسینەكە سودی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام دەبێت بە تەكنیكی جیاواز بەكاربهێنرێت.
ڤاكسینی فایزەر یەكەم جۆرە، كە بە شێوەی زنجیرە دەچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە تا بەرگری لە خانەكانی لەشی مرۆڤ بكات و سیستمی بەرگری بەهێزتر بكات.

هەروەها جۆری دووەم كە ئاسترازیكایە، لە ئۆكسفۆرد دروست دەكرێت بە هەمان تەكنیكی جۆری یەكەم كار دەكات و پرۆتینێكی زۆر لە لەشدا دروست دەكات و دەبێتە هۆی بەهێز بوونی سیستمی بەرگری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا