پۆڵەتیك پرێس:
ماڵپەڕی وەندەرلیست، كە تایبەتە بە دانانی لیست لەبوارە جیاوازەكاندا، لیستێكی ئامادەكردووە بۆ جوانترین خانمانی ساڵی ٢٠٢١، كە ١٠ خانمی وەك جوانترین خانمەكانی ساڵ دەست نیشان كردووە بەپێی پێوەری دەركەوتن و جوانیو میهرەبانیان.
ئیمیلیا كلارك
یەكێكە لە ئەستێرە دیارەكانی وڵاتی بەڕیتانیا تەمەنی ٣٢ ساڵە لە لیستەكەدا لە پلەی ١٠یەم دانراوە ، ڕۆڵی بینیوە لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی game of throneبە یەكێك لەو كەسانە ناسراوە كە یارمەتیدەرێكی باشی كەسانی نەخۆشە لە وڵاتی بەریتانیا،
لین یۆن
یەكێكە لەو كەسانەی كە لە لیستی جوانترین خانمانی ساڵی ٢٠٢١ دا ، لە پلەی نۆیەم دا دانراوە بەشداری كردووە لە چەندین فیلم و زنجیرەی درامای چاینیدا كردووە ئەنجامێكی گەورەی بەدەست هێناوە.
كاترینا لانگفۆرد
كاترینا خانمێكی ئوسترالی تەمەن ٢٢ ساڵە، لە ریزبەندی هەشتەم دایە لەسەرەتادا لە خوێندنگەی سەرەتایی نواندنی كردووە كارەكان قورس بوون بۆی ، بەڵام كۆڵی نەداوە تا هەلی ئەوەی دەست كەوتووە ببێت بە ئەكتەرێكی گەورە.
پریانكا چۆپرا
خاوەنی نازناوی شاجوانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٠٠سەركەوتنێكی گەوەری لە بوارەكەی خۆیدا بە دەست هێناوە ، یەكێكە لە ئەكتەرە هیندیە بە ناوبانگەكان كە لە چەندین فیلم و درامای هیندی و ئەمریكی دا ڕۆڵی بینیوە.
نانا ئیم جینائا
بە نانای بچوك ناسراوە كە یەكێكە لە ئەندامانی گروپی گۆرانی بێژێكی بەناوبانگی كۆری، لە پلەی شەشەم دا لە لیستی جوانترین خانمانی ساڵ دانراوە.
دێپیكا باتوگۆن
یەكێكە لە هونەرمەندە سەركەوتووەكانی سینەمای بۆڵیود ، لە ڕیكلامی زۆرێك لە براندە بەناوبانگەكان بەشداری كردووە هەروەها لە بواری نوسینیش دا كاری كردووە یەكێكە لە ئەكتەرە بەناو بەنگەكانی وڵاتی هیندستان.
ئانادی ئارماس
یەكێكە لە ئەكتەرە زۆر باشەكانی كوبا ، كە بەشداری لە فیلمەكانی هۆڵیود دا كردووە،لە پلەی چوارەم دا دانراوە لە لیستی جوانترین خانمان.
سێلینا گۆمیز
یەكێكە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەكان، هەروەها بەوە ناسراوە كە خاوەنی زۆرترین هەوادارە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام.
لیزا سۆپرانۆ
ئەكتەرێكی ئەمریكی بەڕەگەز فیلپینیە،لە چەندین دراماو فیلمی ئەمریكی دا بەشداری كردووە وێنەی لەسەر بەرگی زۆربەی گۆڤارە بەناوبانگەكان هەیە.
هاندە ئارچل
خانمێكی توركی تەمەن ٢٧ ساڵە كە لە بواری مۆدە و نواندن كاردەكات،سەركەوتنی گەورەی لە كارەكەیدا بە دەست هێناوە، لە ڕیزبەندی یەكەم دایە لە لیستی جوانترین خانمی ساڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١.