كوالكۆم خزمەتگوزاری 5G بۆ مۆبایلە هەرزانەكان دابین دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
دوای ئەوەی خزمەتگوزرای 5G، تەنیا بۆ ئەو مۆبایلانە دابین كرابوو، كە نرخێكی گرانیان هەبوو، كۆمپانیای كوالكۆم هەستا بە دابین كردنی سیستمی 5G بۆ مۆبایلە هەرزانەكانیش، لەگەڵ چارەسەری سناپ دراگۆن بەخێرایی ٤٨٠‌و دابینكردنی مۆدیۆمێكی X51,بۆ كردنەوەی تۆڕەكانی 5G و LTE.

هەروەها چارەسەری تایبەتمەندی نوێی خێراییكرد لەگەڵ بەكارهێنانی ئینتەرنێت، كوالكۆم بەكارهێنەران دڵنیادەكاتەوە دەتوانن لەگەڵ سیستمی لە ماوەی یەك چركە دا ٢.٥ گێگابایت دابگرن، لەگەڵ ناردنی ٦٦٠ مێگابایت لە چركەیەكدا.5G,

خێرایی LTE ش ڕێگە دەدات، كە لە چركەیەك دا ٨٠٠ مێگابایت دابگرن، LTE ڕێگە بە بەكارهێنەرانی دەدات لەسەر تۆڕەكانی 5G و 4G كە بەكاری بهێنن.

كۆمپانیای كوالكۆم راشیگەیاند، ئەمە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ مۆبایلە هەرزانەكان ، بۆ بەكارهێنانی یاری و سەیركردنی ڤیدیۆ بە خێراییەكی گونجاو .

كوالكۆم ئەوەشی ڕایگەیاند، چارەسەرە نوێیەكان و مۆبایلەكانی، لە مانگی سێی ئەم ساڵدا دەخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا