كۆرۆنا بەڕازیلی مایە پووچ كرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی بەرازیل مایەپوچ بوونی وڵاتەكەی راگەیاندو هۆكارەكەشی بۆ كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەڕاندەوە.

جاییر بۆلسونارۆ سەرۆكی بەرازیل رایگەیاند، بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وڵاتەكەی مایەپووچ بووە و هاوشێوەی وڵاتان كاریگەری گەورەی لەسەر بەرازیل دروستكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، داڕمانی ئابوری وڵاتەكەی پەیوەندی بە رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆناوە هەیە كە بەهۆیەوە زیاتر لە ١٩٨ هەزار هاوڵاتی وڵاتەكەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لە دەستداوە.

لەمانگی شوباتی ساڵی رابردو لەگەڵ سەرەتاكانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین، زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەمەبەستی پاراستنی گیانی دانیشتوانەكەیان رێكاری توندیان گرتەبەر.

زۆرێك لەو رێكارانەش زیانی ئابوری گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێك داهاتی تاك و حكومەتی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرەو كەمبوونەوە برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا