خواردنی پەتاتە چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی وتارێكی نوسەر كلارا ئۆلچانیسكی لە ماڵپەڕی ئەمریكی eat this, not that,پەتاتە یەكێكە لەو خواردنانەی، كە خەڵكێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكات و وەك هەر خواردنێك سوودەی هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام لە هەمان كات دا دەكرێت زیانی تەندروستیشی هەبیت.

خواردنی پەتاتە چەند گۆڕانكارییەك بەسەر جەستەدا دەهێنێت.

ماسولكەكانت ئارام دەبنەوە.
بۆتاسیۆم یەكێكە لەو ماددانەی كە یارمەتی تەندروست بوونی ماسولكەكان دەدات، هەر بۆیە ئەگەر كێشەیەكت هەبوو دەتوانی پەتاتە بخۆیت لەبەر ئەوەی ڕێژەی بۆتاسیۆم تیایدا لە ٪٢٠ ە.

لەوانەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری ٢ زیاد بكات.
بە پێی توێژینەوەیەك لە لایەن زانكۆی هارڤارد لە ساڵی ٢٠١٦، پەتاتەی كوڵاو برژاو سورەوكراو دەكرێت مەترسی توش بوونت بە نەخۆشی شەكرەی جۆری ٢ زیاد بكات.

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
بەپێی لێكۆڵینەوەكان كە تاقیكردنەوەیان كردووە لەسەر چەند كەسانێك ئەو كەسانەی پەتاتەی برژاو سورەوكراویان زۆر خواردووە، توشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بوون.

هەستی تێر بوون بۆ ماوەیەكی درێژ.
پەتاتە هەستی تێریت پێ دەبەخشێتت بۆ ماوەیەكی زۆر، زیاتر لە خواردنەكانی وەك ماسی ، شۆفان ، سێو ،گۆشت ، چەندەها خواردنی تر.

بەڵام بۆ ئەوەی كەمترین زیانی تەندروستیت بەر بكەوێت لە ڕێگەی پەتاتەوە پێویستە دوور بكەویتەوە لە خواردنی پەتاتە كە بە شێوەی فرایس ئامادە كراوە ، هەروەها كەمكردنەوەی بەكار هێنانی سۆسوكانی وەك كیت چاپ و مایۆنیز لەگەڵیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا