لەعێراق مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ هەیە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری بەرگری عێراق هۆشداریدا لەوەی عێراق بەرەو شەڕی ناوخۆیی هەنگاو دەنێت و بەگرنگی زانی وڵات لەو جۆرە گرژیانە بەدور بێت.

جومعە جبوری وەزیری بەرگری عێراق لە 100 ساڵەی یادی دروستبوونی سوپای عێراق رایگەیاند، پێویستە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت بۆمب دەچێنن و عێراق بەرەو شەڕی ناوخۆی دەڕوات.

وتیشی، “ئەگەر لە ناوخۆی وڵات شەڕ رووبدات ئەوا گشت لایەك زەرەرمەند دەبن، بۆیە پێویستە هەموان رێگری لە هەر كارێك بكەن كە وڵات بەرەو شەڕ ببات”.

وەزیری بەرگری عێراق باسی لەوەكرد، ئەو كەسانەی مین دەچێنن لایان زۆر ئاسییە موشەك بەكاربهێنن و ئاراستەی هەر شوێنێكی بكەن، ئەمانەش جۆرە كەسێكن كە هەستی تێگەیشتنیان لە ئاستێكی نزم دایە.

بەگرنگیشیزانی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەوجۆرە كەسانەدا بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرەڕای چەندین بەڵێنی گەورە بەرپرسانی عێراق بۆ كۆتایهێنان بە گرژییەكان، بەڵام تائێستاش بەغداو بەشێك لە شارەكانی دیكەی عێراق گرفتی گەورەیان هەیەو دەبنە ئامانجی گروپە چەكدارییەكان كە بەردەوام لەرێگەی بۆمب و تەقینەوەكانیانەوە ئاڵۆزی گەورە لە وڵات دروست دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا