پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و له كیشوه‌ری ئه‌وروپا سێ یاریی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌رێن، كه هه‌ر یه‌كێكیان خول و نازناوی جامه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
یانه‌ی ئه‌یسی میلان یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی قورسی دژی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌بێت، كه ماوه‌یه‌كی زۆره میلان له خولی ئیتاڵی خانه‌ی یه‌كه‌می داگیر كردووه و تووشی هیچ شكستێك نه‌بووه، به تایبه‌تی له‌رووی ده‌رونییه‌وه ئه‌و تیپه به‌هۆكاری سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان ئاستی خۆیان وه‌ك پاڵه‌وان پاراستووه و خاوه‌نی (37) خاڵن و به ده خاڵ له یوڤییه‌وه دورن.
له‌سه‌ر ئاستی یاریكه‌ر هه‌ر دوو یانه دوو گۆڵكاری تایبه‌ت و به ته‌مه‌نیان هه‌یه، كه رۆناڵدۆ خاڵی هێزی یوڤی و زڵ‌اتان ئه‌ستێره‌ی یارییه چاره‌نووسسازه‌كانی میلانه، كه زڵ‌اتان ره‌نگه به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی نه‌كات، به‌ڵام ركابه‌ری ئه‌و دووانه له‌سه‌ر گۆڵكاری كالیشۆ هیچی له نازناوه‌كه كه‌متر نییه، كه رۆناڵدۆ خاوه‌نی (14) گۆڵه و ئیبراهیمۆڤیچ (11) گۆڵی هه‌یه.
مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر سیتی:
یاریی دووه‌م له جامی كاراباو كاپی خولی ئینگلیزه‌یه له قۆناغی پێش كۆتایی له‌نێوان هه‌ردوو مانچسته‌ره‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر، كه ئه‌م یارییه له‌رووی گرنگی بۆ هه‌ردوو راهێنه‌ر گواردیۆلا و سۆڵشایه‌ر تایبه‌ته، به تایبه‌تی مانچسته‌ر سیتی ئاستی له خولی ئینگلیزی خراپه و ده‌یانه‌وێت به گه‌یشتن به یاریی كۆتایی ئه‌م جامه تاراده‌یه‌ك هانده‌رانی یانه‌كه رازی بكه‌ن، جگه له‌وه گواردیۆلا ئه‌نجام و ئاستی كه‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه و باسی دوورخرانه‌وه‌ی جار جار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مشه‌و به بردنه‌وه‌ی دێربی له مانچسته‌ر یونایتد جێگه‌ی خۆی باشتر تووند ده‌كات بۆ ركابه‌ری و مانه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی مانچسته‌ر یونایتد ئه‌و تیپه چه‌ند یارییه له خولی پرێمه‌ر لیگ ركابه‌ری ده‌كات و له‌دوا یارییان دژی سیتی یه‌كسان بوون و ئێستا له خانه‌ی دووه‌می خولی ئینگلیزی جێگیربوون، به‌ڵام سۆڵشایه‌ر ده‌یه‌وێت به‌گشتی به یاریی كۆتایی ئه‌م جامه زیاتر تیپه‌كه‌ی رێكبخاته‌وه و له‌سه‌ر پشتی مۆرینهۆ له یاریی كۆتایی مانه‌وه‌ی خۆی له تیپه‌كه مسۆگه‌ر بكات.
به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیك بلباو
یاریی به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیك بلباو سه‌عات (11) ئه‌نجام ده‌درێت، تا راده‌یه‌ك له دوو یارییه‌كه‌ی دیكه كه‌متر چاوی له‌سه‌ره، به‌ڵام بۆ میسی و به‌رشه له ساڵی تازه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بگه‌رێنه‌وه نێو ركابه‌ری خوله‌كه و لانیكه‌م خۆیان له خانه‌كانی ناوه‌راست رزگار بكه‌ن و ركابه‌ری تیپه‌كانی پێشه‌وه بكه‌ن.
هه‌وراز كاوه