كازمی سەردانی وەزیری بەرگری توركیا بۆ بەغداو هەولێر هەڵدەوەشێنێـتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
سەردانی خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا، بۆ بەغداو هەولێر هەڵوەشایەوە، ئەوەش بەفەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

بڕباربوو رۆژی پێنج شەممە خلوسی ئاكار بەسەرۆكایەتی شاندێكی توركی سەردانی بەغداو هەولێر بكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دراوە بە “پۆڵەتیك پرێس” درەنگانێكی شەوی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی باڵوێزخانەی توركیای ئاگاداركردووەتەوە، كە نابێت سەردانەكە ئەنجامبدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، كازمی لەكاردانەوەی هێرشەكەی رۆژی سێ‌ شەممەی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڕیاری هەڵوەشانەوەی سەردانەكەی دەركردووە.

رۆژی سێ‌ شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هێرشێكیان كردە سەر كۆبوونەوەیەكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەو شاندێكی پاسەوانی سنووری عێراقی، كە بەهۆیەوە دوو ئەفسەری سوپای عێراق كوژران‌و چەند گەریلایەكی پەكەكەش شەهید بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا