پۆڵه‌تیك پرێس:
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سعودییه بڕیاریدا هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته 54 دۆلار و 88 سه‌نت، به‌وه‌ش نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 5%به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساس نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 50 دۆلار و شه‌ش سه‌ند، كه به‌ڕێژه‌ی 4% نرخه‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ی بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی نرخی نه‌وت، ڕازیبوونی سعودییه بوو بۆ به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا.