بۆ یەكەمجار لە لوبنان زیاتر لەسێ هەزار حاڵەتی كۆرۆنا تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی لوبنان تۆماركرا ئەوەش بە بەرزترین رێژە دادەنرێت كە تائێستا لەو وڵاتە تۆماركرابێت.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردودا سێ هەزارو 620 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە، هاوكات 17 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

بەرزبوبونەوەی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی ناچاركرد، رۆژی چواری ئەم مانگە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری بدەن.

بەپێی بڕیارەكەش لە رۆژی حەوت تا كۆتایی ئەم مانگە قەدەغەی هاتوچۆ لە لوبنان بەردەوامی دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرەڕای ئەوەی لەماوەی رابردودا رێكخراوی تەندروستی دانی نا بەبەكارهێنانی ڤاكسنی فایزەری ئەمریكیدا كە دژە كۆرۆنایە، بەڵام هێشتا ڤاكیسنەكە بەشێوەی سنوردار دەگەیەنرێتە وڵاتانی دیكە بەو هۆیەشەوە وڵاتان ناچارن لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوان رێكارەكانی خۆپارێزی توندتر بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا