دواین هەنگاوەكانی پرسی لامەركەزی دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

دواین هەنگاوەكانی بەرەو پێشچوونی پرسی لامەركەزیی ئاشكرا دەكرێت و پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتودا ئەنجامەكانی بەدەر بكەون.

ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا دەرئەنجامی سەرەتایی هەنگاوەكانی پرسی لامەركەزی دەردەكەوێت، “گەشبینم بەهەنگاوەكانی رۆژانی دواتر لەسەر پرسی لامەركەزیی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لامەركەزی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رۆتین و گەندەڵی و هەرپارێزگایەك بەپێی هەڵكەوتەی جوگرافی خۆی بەپێی شێوازی پرۆژەكانی خۆی كاردەكات.

پێشتر رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس ئەوەی ئاشكرا كرد بە هەوڵێكی هەمەلایەنە دواجار لامەكەرزی ئیداری و دارایی بووە پرۆژەی یەكێتی، بەڵام بۆ مێژوو داكۆكیكار و پشتیوانی پرۆژەكە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆك بوو، مەبەستی سەرەكی پرۆژەكەش بەكارهێنانەوەی داهاتی ناوچەكانە بۆ خزمەتی خەڵكەكەیان.

وتیشی، ”پارتی لەبری ئەوەی پرۆژەكە جێبەجێ بكات، كەچی بە هەڵمەتێكی راگەیاندن بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی و پاڵپشت و داكۆكیكاری لامەركەزی ئیداری و دارایی دەیەوێت پرۆژەكە بمرێنێت و كەشەكە بەجۆرێك تێكبدات هیچ لایەك لامەركەزی بیرنەمێنێت”.

جەختی لەوەشكردەوە، لامەركەزی لەكابینەی نۆدا تەنها درۆیەكی تایپ كراوی سەركاغەزەو لەدەمی سەرۆكی حكومەتەوە دێتە دەرێ، بەدەلیلی ئەوەی بەم دواییانە چەندین نوسراوی ئیمزاكراو دەركران كە دەسەڵاتی خەرجكردنی پارەی پرۆژەی وەزارەتەكان دەداتە تەنها شەخسی سەرۆكی حكومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا