پۆڵه‌تیك بژارده‌كانی گۆڕانكاریی له‌ لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت “پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی 2021ی عێراق گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، بەتایبەت ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە باج خستنەسەر موچەی فەرمانبەران”.

لەماوەی رابردودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021ـی پەسەندكرد، كە تیایدا پشكی هەرێم بەڕێژەی 12.67% دیاریكراوە، له‌ یه‌كێك بڕگه‌كانیشیدا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ به‌ڕێژه‌ى جیاواز باج ده‌خرێته‌ سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو كە دەكاتە 9ـی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی عێراق دەستپێبكات، دوای 72 كاتژمێریش له‌و واده‌یه‌، خوێندنەوەی دووەمی بۆدەكرێت”.

وتیشی، “دوای ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆكرا لیژنەی دارایی په‌رله‌مان كۆدەبێتەوە و بۆچونی خۆی لەسەر پرۆژەكە دەخاتەڕوو، هیچ بڕگەو مادەیەكیشی وەك خۆی نامێنێت و گۆڕانكاری تێدادەكەین، بەتایبەت بڕگەی باج خستنەسەر موچە”.

بەوتەی ئەحمەد سەفار، نابێت بەهیچ شێوەیەك لەناو بودجە یاسایی باج خستنەسەری تێدابێت، چونكە ئەو یاسایە پێویستى به‌هەمواركردنه‌وه‌یه‌، بەو شێوەی هەیە چاوەڕوانناكرێت پرۆژه‌كه‌ تێپەڕێنرێت، “من وەك خۆم لەناو لیژنەی دارایی بەهیچ شێوەیك قبوڵی ناكەم یەك دینار باج بخرێتە سەر موچەی فەرمانبەران”.

بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بۆچونی بەشێكی زۆری پەرلەمانتارانیش وایە، كە بڕگەی ئەو باج خستنە سەر موچەی فەرمانبەران لاببرێت یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت بەشێوەیەك هەر فەرمانبەرێك موچەكەی لە ملیۆنێك دینار كەمتر بوو هیچ بڕە باجێك نەخرێتە سەر موچەكەی.

لەبارەی چونی شاندی سیاسی بۆ بەغدا باسی لەوەكرد، پرسی بودجە و پشكی هەرێم بەتایبەتی كراوەتە پرسێكی سیاسی و پێویستە هەرچی زووە ئەو شاندە سەردانی بەغدا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا