پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت “بۆچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كان ده‌رگا نه‌ماوه لێى نه‌ده‌ین، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان بێئه‌نجام بوون”.
فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كان سه‌ر به حكومه‌تى عێراقن، له‌لایه‌ن به‌غداوه شایسته داراییه‌كانیان پێده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌كانى هه‌ردوو حكومه‌ت له‌و مافه بێبه‌شكراون و موچه‌كانیان ڕاگیراوه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، ماوه‌ى سێ مانگه فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كان موچه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه، دواى چه‌ندین جار فشار و ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌رپرسانى عێراق، به‌ڵام كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه”.
وتیشى، موچه‌ى مانگه‌كانى (12،11،10) بۆ كارمه‌ندان خه‌رجنه‌كراوه، چاره‌نوسى ئه‌و موچانه‌ش به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم.