پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ده‌ڵێت “ڕێژه‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه به‌به‌راورد به‌ساڵاى رابردوو كه‌میكردووه، هێزه‌كانیشمان توانیویانه زیاتر له 500 تۆمه‌تبار به تۆمه‌تى جیاجیا ده‌ستگیربكه‌ن”.
هێمن كه‌مه‌رخان، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری پۆڵه‌تیك پرێس ئاماده‌یبوو، ئامارى كار‌و چالاكیه‌كانى ساڵى رابردووى خسته ڕوووتى: “له‌ماوه‌ى ساڵى 2020، له‌ڕێگه‌ى هێزه‌كانمانه‌وه توانراوه 536 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تى جیاجیا ده‌ستگیر بكرێن، كه 139 كه‌سیان ڕاوه ماسى و 125 ڕواى باڵنده‌ى كێ‌و، هه‌روه‌ها 75 كه‌سیان به تۆمه‌تى داربڕینه‌وه 25 كه‌سى دیكه‌ش به تۆمه‌تى ئاگركردنه‌وه ده‌ستگیركراون”.
وتیشى، له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا سێ هه‌زار دارى ته‌مه‌ن جیاوازى سروشتى بڕدراون و نزیكه‌ى 14 هه‌زار داریش سوتاون و له‌گه‌ڵ سوتانى 50 هه‌زار دۆنم زه‌وى له پوش و پاوان.