دوای 3 ساڵ ناکۆکی سعودیە و قەتەڕ ئاشت دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هەماهەنگی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی پێشوازی کرد لە رێککەوتنی کردنەوەی دەرگای هاتوچۆ ئاسمانی و زەمینی و دەریاییەکانی نێوان سعودیە و قەتەر.

نایف ئەلحەجرەف، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هەماهەنگی رایگەیاند، ئەم هەنگاوەی ئاساییکردنەوەی هاتوچۆ لەنێوان سعودیە و قەتەڕ، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سەرکەوتنی لوتکەی عەرەبی.

هاوکات، داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی هەماهەنگی کرد پێشوازی لەم هەنگاوە بکەن و بەرەو بەهێزکردنی ماڵی عەرەب هەنگاو بنێن.

بڕیارە ئێوارەی سێشەممە، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان، رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی هاتوچۆ لەنێوان سعودیە و قەتەڕ واژۆ بکرێت.

لە ساڵی 2017 هەتا ئێستا، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی “تیرۆر” هەریەکە لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییان لەگەڵ قەتەڕ پچڕاند و گەماڕۆی دەریایی و زەمینی و ئاسمانییان خستەسەر ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا