پۆڵه‌تیك پرێس:
مه‌حمود ئه‌مجه‌د، مه‌رجه‌عی دینی ئێرانی داوای ڕاپه‌ڕین دژی سیستمی حوكم له ئێران ده‌كات، هاوكات ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی حه‌وزه‌ی دینیی قوم ده‌كات.
مه‌حمود ئه‌مجه‌د كه یه‌كێكه له نه‌یارانی عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، “شۆڕش دژی ئه‌و حه‌وزه دینییه گه‌نده‌ڵه و مێزه‌ر به‌سه‌ره‌كانی ده‌كه‌م، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ دین و ویژدانێكیان نییه”.
ئه‌و مه‌رجه‌عه شیعه‌یه داواشده‌كات شۆڕش دژی سیستمی حوكمڕانی له ئێران ئه‌نجامبدرێت و فه‌توای جیهادی داوه.
مه‌حمود ئه‌مجه‌د پێشتر ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی خامنه‌یی كرد و داوایكرد “به‌رامبه‌ر خودا ته‌وبه بكات و چاكسازیی له وڵات ئه‌نجامبدات” هاوكات پێیوایه حكومه‌تی ئێران دووچاری “له‌خۆبایبوون” بووه.