دەسەڵاتدارانی بواری تەندروستی دەزانن هاوڵاتیان لە پێناو پاراستنی گیانی ئازیزانی ئامادەن سەروەت و سامانی خۆیان بفرۆشن بۆ دەست خستنی چارەسەری پزیشكی ئامادەن دەرزیەكی جۆری Tocilizumab 600mgبە ٢٨وەرقە بكڕن.
دەستەیەك حەبی هاوكار بۆ چارەسەری كۆرۆنا بە ٤٥٠ هەزار دینار بكڕن..
دوایی ئەوەیی ڕوون بوە نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانە حكومیەكان لە سەر داوای بازرگانە سیاسیەكانی دەرمان و نەخۆشخانە ئەهلیەكان بوو ، بۆئەوەی فشاری دەرونی دروست بكەن هاوڵاتیان لە ترسی لە دەستدانی ئازیزانیان نەنێرن بۆ نەخۆشخانەی حكومی ، خەڵكی مووچە براوی نەدراو ڕووبكەنە نەخۆشخانە ئەهلیەكانیان هاتوون بە پارەیەكی خەیاڵی نرخیان بە پێ گیرفانی خۆیان و قازانجی خۆیان زیاد كرد.
بۆیە بیدەنگ بوون لە ئاست ئەم تاڵانی و ئیستخلال كردنی بارودۆخی نەخۆشە تاوانە
داوا لە هەموو ئەو ئەندام پەرلەمانە بەڕیزانەی دایم دەنگیان لە گەڵ خەمی خەڵكە هەموو پیكەوە فشار دروست بكەین بۆ هەڵوەشاندنەوی ئەم بریارە نادادپەروەرە
هەر لێرەوە داوای لە بەڕیزان سەرۆكی حكومەت و جیگری سەرۆكی حكومەت دەكەم ویژدانیان ببێت بە حەكەم و ئەم بریارەی وەزارتی تەندروستی هەڵوشێنەوە
خەڵكی خێر لە خۆ نەدیوی كوردستان زیاتر توڕەنەكەن
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی