كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو نەمان دەچێت

پۆڵەتیك پرێس

تادێت رێژەی توشبوانی كۆرۆنا لەسلێمانی بەرەو كەمبونەوە دەچێت، بەجۆرێك لەئێستادا تەنها 10 توشبووی ئەو نەخۆشییە لە نەخۆشخانەكاندا ماون.

دكتۆر عەبدولرەحمان حەمە ئەمین بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ كە پێشتر تایبەت بوو بە نەخۆشییەكانی چاو، بەڵام دواتر تەرخانكرا بۆ توشبوانی كۆرۆنا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ئێستادا تەنها دە نەخۆش لە نەخۆشخانەكەیاندا ماون و رێژەی تووشبوونیش بە كۆرۆنا كەمیكردووە.

وتیشی، “دەستمانكردووەتەوە بەئامادەكاری خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشییەكانی چاو بۆئەوەی كارمەند و پزیشكانی نەخۆشییەكانی چاو دووربن لە بەركەوتن لەو نەخۆشانەی كۆرۆنا كە لە نەخۆشخانەكەماندا ماون و هەموو رێكارەكانی خۆپارێزیمان گرتووەتەبەر و ئەو نەخۆشانەی ماونەتەوە بە تەواوی جیاكراونەتەوە”.

پێشتریش دكتۆر هێرش حەیدەر سەرۆكی تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەسلێمانی رایگەیاند، نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ، كە یەكەم نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا بوو لە سلێمانی، هیچ نەخۆشێكی كۆرۆنای تێدانەماوە.

لەئێستاشدا پێشبینی ئەوە دەكرێت لەچەند رۆژی داهاتودا تەواوی ئەو نەخۆشخانانە دابخرێن كە پێشتر بۆ مەبەستی چارەسەركردنی توشبوانی كۆرۆنا تەرخان كرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا