هیۆندای پێشنیاری نوێترین ئۆتۆمبیلی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانایای هیۆندای دیزانی نوێترین ئۆتۆمبیلی خۆی خستە بەرچاو، هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد.

ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی هیۆندای بە قەبارەیەكی مامناوەند دروست كراوە، درێژی ٤ مەتر و ٣٠ سم ە، پانی ١٧٩ سم و بەرزی ١٦٣سم ، هەروەها كێشی ١١٥٠ كغم ە

یەكێك لەتایبەتمەندییەكانی ئەم ئۆتومبیلە دیزاینە نوێیەكانی لایتەكەیەتی، كە لە شێوەی سێ گۆشە دروست كراون و هاوشێوەی ڕووناكی LED یان هەیە، لەگەڵ دانانی سێ ڕووناكی لەسەر لینزەكان بۆ ڕووناكی چڕ و زیاتر بە شێوەیەكی نایاب.

لە ناو ئۆتومبیلەكەشدا شاشەی ١٠.٤ ئینجی لەمس هەیە، كە شێوەكەی ئاسۆییە لە پێشەوە، هەروەها شاشەیەكی تری ١٢.٣ ئینجی كەوەك داتایەكی دیجیتاڵی كار دەكات.

ئەم جۆرە ئۆتومبیلە خێرایی ١١٥ بۆ ١٤٠ ئەسپی هەیە، مەكینەی ١.٦ و ٢.٠ بۆدانراوە، بە خێرایی میكانیكی ٦ و ئۆتۆماتیكی ٧ لە بازاڕەكانی ڕوسیادا دەناسێنن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک