ئەو چوار بازاڕەی دەبێت بیانبینیت

پۆڵەتیك پرێس:
گەشتەكەت تەواو نابێت بەبێ بینینی ئەو بازاڕە كۆمەڵایەتییانە، كە زۆرێك لە خەڵك حەز بەبینینی دەكەن.

چەند بازاڕێك لەجیهان هەیە، كە ناوبانگی گەورەیان هەیەو كاتێك سەردانی وڵاتەكانیان دەكەیت، دەبێت بیانبینی.

بازاڕی تۆنالا
ئەم بازاڕە دەكەوێتە ناوچەی گوادالاجارای مەكسیك، كە زیاتر مەكسیكییەكان ئیشی دەستی وەك چنین و سیرامیك لەوێ دەفرۆشن، هەروەها بەشێكی تری كەلوپەلی ناوماڵ و شوشەوات‌و چەندین شتی تر دەتوانیت لەو بازاڕە وەك كەلوپەلی كلاسیكی جوانت دەست بكەوێت، كە تایبەتن بە كلتوری ئەو وڵاتە.

بازاڕی خان خەلیلی
ئەم بازاڕە یەكێكە لەبازاڕە جوانەكانی میسر لە شاری قاهیرە، كە سەرەتای دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٤.

لەو كاتەدا زیاتر مس و زێڕ و بەهاراتی تێدا فرۆشراوە، بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە ٩٠٠ فرۆشگا لە خۆ دەگرێت، كە چەندین جۆر بابەتی لێیە لەوانە بابەتی ڕازاندنەوەو جل و بەرگی میسری خانمان، بەهەمان شێوە دەتوانیت زۆر شتی كلتوریت لەم بازاڕەدا دەست بكەوێت.

بازاڕی چێ‌ توچێك.
ئەو كەسانەی گەشت دەكەن بۆ وڵاتی تایلاند دەتوانن سەردانی ئەم بازاڕە بكەن، بازاڕەكە یەكێكە لە بازاڕە گەروەكان لە جیهاندا لە ٧ بەش پێك هاتووە، كە تایبەتن بە ئەنتیك ، خواردن، ئاژەڵی ماڵی جل و بەرگ و چەندان بابەتی تر، بەڵام باشترە لە كۆتایی هەفتە دا بەیانیان زوو سەردانی ئەم بازاڕە بكەیت تا خۆت بە دوور بگریت لە قەرەباڵخی زۆر.

 

بازاڕی مەراكیش
لەم بازاڕەدا دەتوانیت ئێوارەیەكی خۆش بەسەر بەریت، لەبەر ئەوەی شاری مەراكیش ناوەندی بازرگانی و ڕۆشنبیری وڵاتی مەغریب بووە، ئەم بازاڕە وەك بازاڕێكی كلتوری وڵاتی مەغریب سەیر دەكرێت ، كە چەندان بابەتی وەك جل و بەرگی چەرم و شتیتری لێ دەفرۆشرێت م بەڵام گرنگیەكی زۆری بە خواردنە جۆراو جۆرەكان داوە ، بۆیە دەتوانیت خۆشترین خواردن لەم بازاڕە دا بخۆیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا