سوپای توركیا ژنان‌و منداڵانی عەین عیسا دەكاتە قوربانی

ئەم بابەتە 114 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
دایك‌و منداڵێك، بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاو گروپە چەكدارییەكانی سەر بەو سوپایە بوونە قوربانی، كە ئەوەش لەشارۆچكەی عەین عیسای رۆژئاوای كوردستان.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بۆردومانەكە رۆژی یەك شەممە سێی كانوونی دووەم ئەنجامدراوەو لەئەنجامیشدا ئەو دایك‌و منداڵە گیانیان لەدەستداوە.

ئەو ناوچانەی عەین عیسا بەشێكی بەدەست شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكراتەوەیەو بەشەكەی تریشی بەدەست سوپای سوریاوەیە.

چەند رۆژێكە سوپای توركیاو گروپە چەكدارییەكانی دەستیان كردووە، بە بۆردومانی ناوچەكانی عەین عیساو بەو هۆیەشەوە چەندین كەس بوونەتە قوربانی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک