ناوەندێک بۆ سازدانی چالاکییە فەرهەنگییەکان لە کفری دامەزرا

پۆڵەتیک پرێس

ناوەندی کیماش وەک بزاوتێک بۆ سازدانی چالاکییە فەرهەنگی و کلتووییەکان لە شارۆچکەی کفری لە گەرمیان دامەزرا ،

دیار لەتیف، نووسەر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ناوەندەکە دەڵێت: کفری؛ کە پێشتر ناوەندی جوڵانەوەی وێژەیی و هونەری بووە، دەمێکە چووەتە دۆخی سڕبوونەوە. بە پێیویستمان زانیووە گیانێکی تازە لە ڕێگەی کۆڕ و چالاکییەکانەوە بە بەری ئەم ناوچەیەدا بکەینەوە، کە لە ساتەوەختێکی چەقبەستوودا دەژی.

وتیشی: دامەزراندنی ئەم ناوەندە تەواوی چالاکییە هونەرییەکانیش لە خۆیدا دەهەرسێنێت و لەپێناو خزمەتێکە بۆ خوودی ئاراستەی ڕووناکبیریی دەڤەرەکە و بردنییەتی بە ئاقاری گەشانەوە و بوژانەوەیدا، لەگەڵ ئەوەشدا بانگهێشت کردنی نووسەر و وەرگێڕەکان و تایبەتتر ئەوانەی بڵاوکراوەی نوێیان دەبێت.

وەک دیار لەتیف دەڵێت ئەم ناوەندە کار لەسەر هاوردەی نووسەرانی شارەکانیتر دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا نووسەرانی گەرمیان. بایەخ بەسەرجەم ژانرەکان دەدات و هاوڕێ لەگەڵ گۆڤارێکی ئەلیکترۆنیی وەرزیی فرە بواری مەعریفی. هەوڵدەدات کەرنەڤاڵی ساڵانە ڕێک بخات و لە هەمانکاتدا نووسەرێکی پەراوێزخراوی جوانکار دەستنیشان بکرێت و ڕێزلێنانێکی شایستە و گورژمێکی مادیی پێشکەش بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا