مەحمود سەنگاوی هۆكاری سەرەكی رادەستنەكردنی نەوت ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی یەكێتی هۆكاری سەرەكی كێشەی رادەستنەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا ئاشكرا دەكات، داواش دەكات یەكێتی بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە بدات.

مەحمود سەنگاوی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرێم پێشوەختە نەوتەكەی بە وڵاتانی دیكە فرۆشتووە بۆیە ناتوانێت نەوت رادەستی بەغدا بكات.

وتیشی، “پێم باشە بە پارەی داهاتی خۆمان موچەی فەرمانبەرانی خۆمان بدەین، چونكە هەرێم ناتوانێت نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ وڵاتان كردویەتی ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە”.

هاوكات بەپێویستی زانی، یەكێتی لە ئایندەیەكی نزیكدا بڕیاری خۆی بدات، ئەگەرنا میللەت راناوەستێت لەسەری.

ماوەی چەند ساڵێكە هەرێم و بەغدا گرفتی رادەستكردنی نەوتی هەرێمیان بە كۆمپاینای سۆمۆ هەیە، زۆربەی لایەنەكانی هەرێمیش لەو باوەڕەدان بەهۆی گرێبەستی 50 ساڵەی نەوت لەگەڵ توركیا، پارتی ناتوانێت نەوت رادەست بكات بەوهۆیەشەوە گرفتی گەورە روبەڕووی فەرمانبەران بوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا