لەبەغدا خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت

پۆڵەتیك پرێس

بەبۆنەی یەكەمین ساڵرۆژی كوشتنی قاسمی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەبەغدا لەلایەن لایەنگرانی میلیشیا شیعییەكانەوە خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت.

میدیا عێراقییەكان باسیا لەوەكردووە، خۆپیشاندانەكە لەساحەی تەحریر بەڕێوەدەچێت كە پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زۆر لەلایەنگرانی میلیشیان شیعییەكان بەشداری تێدابكەن، ئەوەش وەك ئیدانەی كوشتنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.

هاوكات بۆ رێگریكردن لە نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی هێزە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان لەنزیك رووداوی كوشتنەكە بڵاوەیان پێكراوە.

فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا رایگەیاندووە، دەستیان بەپاراستنی بەغدای پایتەخت كردووەو ژمارەیەك رێگا كە نزیكن لە ناوچەكانی كەرح و رەسافە دادەخەن.

هاوكات بەشێك لەبەرپرسانی ئێرانی و كەسانی نزیك لە میلیشا شیعییەكان باسیان لە تۆكردنەوەی ئەو رووداوەكرد، لەبەرانبەریشدا ئەمریكا هۆشداری توندی داوەتە ئێران گەر نیازی كاردانەوەی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا