باشترین ڕێگاو كات بۆ خواردنەوەی سركەی سێو

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی ئەو ماددە تایبەت و بەسوودانەی لە سركەی سێو دا هەیە، لە كۆنەوە خەڵك زۆر بەكاریانهێناوە بۆ چەندین بواری جیا جیا.

بە پێی ڕاپۆرتێكی times of indiaسێو چەندین كانزاو ڤایتامین لەپێكهاتەكەیدا هەیە، لەوانە بیتاكارۆمین، كالیسیۆم، سۆدیۆم، بۆتاسیۆم چەندین ماددەی تر لەگەڵ كەمێك لەترشەكان.

زۆرینەی لێكۆڵینەوەكان، ئەوە ئاشكرا دەكەن خواردنەوەی سركەی سێو ئەنجامێكی سەر سوڕهێنەری دەبێت، لە كاتێكدا دەتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە، هەروەها یارمەتیدەرێكی باشە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی (ئەگزیما، دابەزینی ڕێژەی بەرزی كۆلیسترۆڵ، شەكرە).

بەڵام سەرچاوەكان هۆشیاری جیاواز دەدەن دەربارەی كاتەكانی خواردنەوەی سركەی سێو، هەندێك دەڵێن، كە باشترە لەبەیانیان زوودا بخورێتەوە هەدێكیش پێیانوایە، كە شەوان باشترین كاتە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا بە هیچ بەڵگەیەكی زانستی نەسەلمێنراوە، كە لە چ كاتێك دا بخورێتەوە باشە.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە لەساڵی ٢٠١٦دا كراوە خواردنەوەی كەوچكێك یان ١٥ ملیلیتر لەسركەی سێو بەسە بۆ ئەوەی، ئەو سوودانەت پێبگەیەنێت، كە دەتەوێت.

لەگەڵ ئەوەش خواردنەوەی سركەی سێو ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن ئەگەری هەیە كرداری هەرسكردن دوا بخات، بۆیە باشتر وایە پێش نان خواردن بەگەدەیەكی بەتاڵ بخورێتەوە.

زۆر كەس سركەی سێو وەك چارەسەرێك بۆ هەوكردنی سینگ بەكاردەهێنن، بەڵام ئەم ڕێگایە هەڵەیە لە كاتی هەڵمژینی زیان بە سییەكان دەگەیەنێت.

زۆر گرنگە كاتێك سركەی سێو دەخۆیتەوە كەمێك ئاوی تێكەڵ بكەیت، بە هۆی ئەوەی ڕێژەی ترشی زۆرە لەوانەیە زیان بە ددانەكانت بگەیەنێت.

زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی سركەی سێو كاریكی باش نییە دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بەسوتانەوە بكەیت، هەروەها زیانی لاوەكی دەبێت لەسەر جەستەت.

ڕاستەوخۆ بەكاری مەهێنە بۆ پێست، چونكە پێستەكە دەسوتێنیت و وشكی دەكاتەوە باشترە، ئەگەر لەگەڵ كرێم و ماددەیتر تێكەڵی بكەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا