كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر مێشك

پۆڵەتیك پرێس:
لە لێكۆڵینەوەیەكدا كۆمەڵێك لەزانایان كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنایان لەسەر دەماخ دۆزیوەتەوە، كە لەوانەیە ببێتە هۆی تەنك بوونی پەردەكان‌و خوێنبەرەكانی مێشك.

زانایانی پەیمانگای تەندروستی نیشتمانی ئەمریكا، بۆیان دەركەوتووە نیشانەكانی ڤایرۆسی sars-cov2 لەژێر وربینەكاندا دەرچووە، بەڵام بە هۆی كاریگەری ڕاستەوخۆی ڤایرۆسەكەوە نەبووە، چەندین هۆكاریتریش هەبوون .

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك لەگۆڤاری new England ، كە گۆڤارێكی پزیشكییە زانایان دەڵێن: ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر مێشكی تووشبووان هەبووە ، كە ڕەنگە لەداهاتوودا ببێتە هۆی دروست بوونی كێشە بەتایبەت لە خوێنبەرەكان.

لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە ڕەنگە كاردانەوەكانی هەوكردنی جەستەش هۆكارێك بێ بۆ چوونە ژوورەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ناو خانەكانی مێشك.

زانایان دەربارەی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر مێشك تاقیكردنەوەیان لەسەر ١٩ كەس ئەنجامدا، لە مانگی ٣ هەتا ٧ ی ٢٠٢٠ لە نێوان تەمەنەكانی ٥ بۆ ٧٣ ساڵ ، بەڵام لە ئەنجام دا دەركەوت ڤایرۆسەكە كاریگەری زۆری لەسەر ئەو كەسانە هەبووە، كە نەخۆشی دڵ، شەكرە، دەمار، یان كێشی زیادیان هەبووە، هەروەها كاریگەری لەسەر هەوكردن و خوێن بەربوونی مێشكیش هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا