پۆڵه‌تیك سپۆرت
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی باسی ئه‌وه ده‌كات یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تاراده‌یه‌ك بۆندی یاریزانی نه‌مساوی و یانه‌ی بایرن میونخ دیفید ئالابای ته‌واوكردووه. ئه‌و یاریزانه شه‌ش مانگی دیكه له بایرن ده‌بێت و دواتر رووده‌كاته یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
گرێبه‌سته‌كه‌ی ئالابا له ریاڵ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه به بری 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌و له به‌رامبه‌ردا زێدانی راهێنه‌ری ریاڵیش رازی بووه ئه‌و به‌رگریكاره ره‌شه رووبكاته یانه‌كه‌ی.
ئالابا له ئێستادا یه‌كێكه له باشترین به‌رگریكاره‌كانی جیهان و رۆژ دوای رۆژ ژماره و داتاكانی گه‌وره ده‌بن به‌مشێوازه:
ئالابا لەگەل بایرن ميونخ
404 یاريی
32 گۆل
43 ئەسێست
23 نازناوی بە كۆمەڵ
وەرزی رابڕدووش لە باشترین پێكھاتەی چامپیونسلیگ بوو
هه‌وراز كاوه