عێراق روونكردنەوە لەسەر نرخی ڤاكسینی كۆرۆنا دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای گشتی بەبازاڕكردنی دەرمان‌و پێداویستی پزیشكی لەعێراق رایگەیاند، نرخی ڤاكسینی فایزەر بایۆتێك ، بۆ هەموو وڵاتانی جیهان وەك یەكە.

كۆمپانیاكە راشیگەیاند، ئەو هەواڵەی ئاماژە بەنرخێكی جیاواز لەعێراق دەكەن ڕاست نییە و ئاماژەی بەوەش كردووە مەبەست لێی تێكدانی هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستییە بۆ دابینكردنی ئاسایشی ڤاكسین .

ئەمە لەكاتێكدایە، عێراق لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی لەرێگەی كۆمپانیا جیهانییەكانەوە، ڤاكسینی كۆرۆنا بكرێت، كە ئێستا چەند جۆرێك ڤاكسین بەردەستن‌و پەسەندكراون.

گرنگرین ڤاكیسن، ڤاكسینەكەی كۆمپانیای فایزەرە، كە ئێستا لەئەمریكاو بەریتانیاو چەند وڵاتێكی تری یەكێتی ئەوروپا بەركارهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا