پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك لەژێر ئاڵای داعشدا لەسنوری قەزای سەید سادق دووكارمەندی هێزەكانی ئاسایشی شارەزوور بریندار بوون.
دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەید سادق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “لەسەر ڕێگای سەید سادق – پێنجوێن لەنزیك گوندی كانی سپیكە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئاڵایەكی تیرۆریستانی داعش هەڵكراوە، لەكاتی رۆیشتنی تیمێكی سەر بەهێزەكانی ئاسایشی شارەزوور بۆ داگرتنی ئاڵاكە بۆمبێكی چێندراو لەژێر ئاڵاكەدا بەو تیمە تەقیوەتەوە”.
دیاری رەفیق وتیشی: “دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایش گەیشتونەتە شوێنەكە لەو كاتەی كە ویستویانە ئاڵاكە دابگرن بۆمبێك لەژێر ئاڵاكەدا دانراوە و تەقیوەتەوە بەهێزەكانی ئاسایشدا بە هۆیەوە دوو كارمەند بریندار بوون”.
سهرچاوهیهك لهئاسایشی سهید سادق تایبهت به پۆڵهتیك بابهتهكهی پشتڕاستكردهوه و ڕایگهیاند، سهرقاڵی لێكۆڵینهوهن لهو ڕووداوه.